بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پێگەی میدل ئیست نیوز، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی میسر دەکات.
سەردانەکەی پزیشکیان بە ئامانجی بەشدارییە لە کۆبوونەوەی گرووپی دی هەشت.
ناوبراو لە پەراوێزی ئەو کۆبوونەوەدا چەندین چاوپێکەوتنی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتانی دیکەدا دەبێت.
چاوەڕوان دەکرێت چاوپێکەوتنی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی دی هەشت بەڕێوە بچێت./.