بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە هەر یەک لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە سەردانی دیمەشقیان کردووە بەڵام سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستای سوریا هیچ هەواڵێک بڵاو نەبووەتەوە.
سەردانی ئەو دوو گەورە بەرپرسەی تورکیا لە کاتێکدایە کە سوریا بە هۆی کەوتنی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، ڕوبەڕوی چەندین قەیران بووەتەوە./.









