بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق وتی: عێراق خاوەن هێزی ئەمنی و چەکدارە کە توانای ڕوبەڕوبونەوەی مەترسیدارترین ڕێکخراو و گرووپە تیرۆریستییەکانیان هەیە و بە هەبوونی هێزەکانی سوپا، حەشدی شەعبی و دەزگای دژە تیرۆر، مەترسی و نیگەرانی سەبارەت بە هێرشی تیرۆریستان نییە.
ناوبراو وتی: ئێران موڵەتی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر عێراق نادات و ئێمە بۆ شەڕکردن لە گەڵ عێراقییەکان ئامادەین.
باڵیۆزی ئێران وتی: ئەگەر وڵاتی عێراق و پیرۆزییەکانی لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانەوە مەترسی و هەڕەشەیان لە سەر بێت، ئەگەر پێویست بکات، ئێران بۆ بەرگری و هاوکاری ئامادە دەبێت./.









