جام کوردی:
ئاژانسی نیشتمانی گه‌شتیاری ژاپۆن ڕۆژی چوارشه‌مه ڕایگه‌یاند له پێناو ڕاکێشانی گه‌شتیارانی موسڵمان له سه‌ر ئاستی جیهانی، سێ ناوچه‌ی تایبه‌تی ئیسلامی له وڵاته‌که‌یدا دابین ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری کیۆدۆی ژاپۆن، حکومه‌تی ئه‌و وڵاته له پرۆژه‌یه‌کدا و له پێنج ناوچه‌ی سیاسی – ئیداری خۆی، سێ ناوچه‌وی به‌ربژێر کردووه تا ئه‌وان بۆ ڕاکێشانی گه‌شتیارانی موسڵمانی جیهان به پێی ئامۆژه‌کانی ئائینی ئیسلام ئاماده بکات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پرۆژه‌که له ناوچه‌یه‌کی گه‌شتیاری به‌ربڵاو له پارێزگاکانی تۆیاما، نیگاتا و ناگانۆ و هه‌روه‌ها دوو ناوچه له پارێزگاکانی جیفه و میه جێبه‌جێ ده‌کرێت تا موسڵمانان بتوانن به ئاسووده‌یی و به پێی یاسا و نه‌ریتی ئائینی خۆیان که‌ڵک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کلتور و کۆمه‌ڵگای ژاپۆن له که‌ش و هه‌وایه‌کی ڕه‌سه‌ندا وه‌ربگرن.
به پێی ڕاپۆرته‌که، له سه‌دا نیوه‌ی پرۆژه‌که جێبه‌جی کراوه و حکومه‌تی ژاپۆنیش بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چالاکییه‌کانی تایبه‌ت به موسڵمانان وه‌ک سمینار، مێهره‌جان و به‌رنامه فه‌رهه‌نگییه‌کانی ناساندنی کلتوری ئیسلامی وه‌ک خوارده‌مه‌نییه حه‌ڵاڵه‌کان ته‌رخان کردووه.
به پێی ئه‌و پلانه، بڕیاره ڕێنماییه‌کانی چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی خوارده‌مه‌نی ژاپۆنی – ئیسلامی به سه‌رجه‌م زمانه‌کان به تایبه‌ت زمانی وڵاتانی ئیسلامی ئاماده بکرێت.
هه‌واڵده‌ری کیۆدۆ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که له ناوچه گه‌شتیارییه‌کاندا مزگه‌وت پێش بینی کراوه.
به‌رپرسانی ئاژانسی نیشتمانی گه‌شتیاری ژاپۆن هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی ناوچه گه‌شتیارییه ئیسلامییه‌کانیان ئاماده کردووه تا موسڵمانان له‌و ڕیگاشهوه له گه‌ڵ کلتوری خۆماڵی ژاپۆن زیاتر ئاشنا ببن و له هه‌مان کاتیش‌دا له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌شتیاری ئه‌و وڵاته به پێی کلتوری ئیسلامی که‌ڵک وه‌ربگرن.
به پێی ڕاگه‌یاندنی ئاژانسی نیشتمانی گه‌شتیاری ژاپۆن، له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 تا کۆتایی مانگی نۆڤمبێر 17 ملیۆن و 960 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان کردووه و پێش بینی ده‌کرێت ئه‌م ڕێژه‌یه تا کۆتایی ئه‌مساڵ بگاته زیاتر له 19 ملیۆن که‌س.