بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکییەکەی قەسام تەنیا چەند کاتژمێر پاش ئەوە بووە کە ئەم گرووپە فەڵەستینییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند 12 ئەندامی سوپا و تانکێکی مێرکاڤای ڕژێمی زایۆنیستیی لە باکوری کەرتی غەززە بە بۆمبی دژە تانک کردووەتە ئامانج.
قەسام هەروەها ڕایگەیاندووە کە تانکێکی دیکەی مێرکاڤای ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستیی بە مووشەکی یاسین 150 تێکشکاندووە.
لە لایەکی دیکەوە سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاندووە کە بە ڕۆکێتی 60 ملم گرووپێک لە هێزەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستیی لە گەڵ کەرەستە سەربازییەکانی کردووەتە ئامانج./.