بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی بە تەواوی پچڕاوە و ئەنکەرە هیچ پلانێکی بۆ دەستپێکردنەوەی لە داهاتوودا نییە.
ناوبراو سەبارەت بە سوریا وتی کە لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەم لە گەڵ بەشار ئەسەد تا سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات وتووێژ بکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها ڕووسیا و چینی بە دوو وڵاتی گرنگی جیهان ناو برد و وتی کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ سیاسەت و کرداری ئەو دوو وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین./.