بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بنکەی سەربازی ئاسمانی میرۆن لە ئۆپەراسیۆنێکدا کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکیی حزبوڵڵای لوبنان.
لە بەیاننامەیەکی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە لە پێناو بەرگری لە گەلی خۆڕاگری فەڵەستین لە کەرتی غەززە و خۆڕاگری بەشەرەف و بوێریرانەی و بەرگری لە خۆڕاگری لوبنان و خەڵکەکەی، سەر لە ئێوارەی شەممە 9 ی تشرینی دووەمی 2024 بنکەی ئاسمانی میرۆن، بارەگای ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، مووشەکباران کرا.
حزبوڵڵا هەروەها هەواڵی هێرشی مووشەکیی بۆ سەر بنکەی زوفولۆن، کۆمەڵەی پیشەسازی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی، لە باکوری حەیفای داگیرکراو ڕاگەیاند./.