بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاپرسییەکی کردووە کە بە پێی ئەنجامەکەی، لە سەدا 52 ی زایۆنیستەکان ڕایانگەیاندووە نتانیاهۆ پاش دزەکردنی زانیارییەکان لە نووسینگەکەی بە مەترسییەکی ئەمنی لە سەر ئەو ڕژێمە دادەنرێت.
هەر بە پێی ئەو ڕاپرسییە، لە سەدا 60 ی زایۆنیستەکان یۆئاف گاڵانت وەزیری دوورخراوەی شەڕیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران بە گونجاوتر ناو بردووە و تەنیا لە سەدا 14 ی ئەوان ڕایانگەیاندووە یسرائیل کاتز وەزیری ئێستای شەڕ شیاوە بۆ جێگرەوەی بنیامین نتانیاهۆ.
هەروەها لە سەدا 66 ی زایۆنیستەکان دوورخستنەوەی گاڵانت یان لە وەزارەتی شەڕ بۆ ململانێی حیزبی گەڕاندووەتەوە و تەنیا لە سەدا 25 ڕایانگەیاندووە کە ئەو بڕیارە لە بەرژەوەندی ڕژێمی زایۆنیستیدا بووە./.