بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەی شەهیدانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێراندا وتیان: هەڵەی حیساباتی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت تێک بدرێت. دەبێت دوژمن لە هێز و ئیرادە و توانای گەل و گەنجانی ئێران تێبگات.
بەڕێزیان وتیان: چۆنیەتی تێگەیاندنی هێز و ئیرادەی گەلی ئێران بە ڕژێمی زایۆنیستی، دەبێت لە لایەن دەسەڵاتدارن و بەرپرسانی وڵاتەوە دەستنیشان بکرێت و ئەوەی لە بەرژەوەندی گەل و وڵاتدایە، جێبەجێ بکرێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: خاڵێکی گرنگ سەبارەت بە ئاسایش کە باشترە لێرەدا ئاماژەی پێبدەم، پرسی ئاسایشی دەروونی کۆمەڵگایە، کەمتر گرنگی بەم بابەتە دراوە، واتە خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ نەبن، خەڵک تووشی ترس نەبن، ئەمە زۆر گرنگە.
بەڕێزیان وتیان: هەندێک بە هەواڵ، شرۆڤە و وتارەکانیان لە سەر ڕووداوەکان، ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکدا بڵاو دەکەنەوە، ئەمە لە ڕوانگەی ئیسلام و قورئانەوە ڕەتکراوەتەوە./.