بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاندووە کە چەند بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوای تاران ئامانجی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی بووە.
هەروەها دەنگی چەند تەقینەوەیەک پەیوەندی بە چالاکی سیستەمەکانی بەرگری ئێرانەوە هەبووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆربەی ئەو وێنە و ڤیدیۆیەی بڵاو بووەتەوە، پەیوەندییان بە ئێرانەوە نییە و زیاتر لە شەڕێکی دەروونی – میدیایی دەچێت./.