بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە قەتەر، ئیمارات، سعوودیە و ئەردەن و تەنانەت چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبیش کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە ناوچەکەدا شوێن کردووەتەوە، پەیامێکیان بە ئەمریکییەکان داوە کە موڵەتی ئەوە نادەن ئەو وڵاتە یان ڕژێمی زایۆنیستی لە ژێرخانە سەربازییەکان یان هەرێمی ئاسمانییان بۆ هەر هێرشێک لە دژی ئێران کەڵک وەربگرێت.
ئێران لە وەڵامی تیرۆری شەهیدان ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران و سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی پێشووی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیروت، هێرشێکی مووشەکیی کردە سەر ڕژێمی زایۆنیستی و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمەش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی کردووە./.