بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگری ئیسلامی عێراق باکوری جۆلانی داگیرکراو و ئیلاتی لە باشوری فەڵەستینی داگیرکراو بە درۆن کردە ئامانج.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر زاری سەربازانی ئەو ڕژێمە لە جۆلان ڕایانگەیاندووە کە هیچ بەرگرییەکیان لە بەرامبەر هێرشە درۆنییەکانی گرووپە عێراقییەکانەوە نییە.
ئەمە پێنجەم هێرشی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو بووە./.










