بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتارێکدا بە بۆنەی تیرۆری شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، ڕایگەیاند: سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی خەباتگێڕان و سەرکردەیەکی گەورە و بەرجەستەکردنی بەها ئیسلامییە ئەخلاقییەکان بوو.
ناوبراو وتی: سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ دۆست و دوژمن ناسراو بوو و خوداش بە دەستەکانی ئەو و هاوسەنگەرەکانی لە حزبوڵڵا سەرکەوتنی گەورەی مسۆگەر کرد.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: لایەنگرانی خۆڕاگری زۆر باش دەزانن کە ڕێگای تێکۆشان، هەمان ڕێگای شەهیدبوونە و قوربانیدان و گیانفیدایی لە ڕێگای خودا بەشێکە لەو تێکۆشانە.
ڕاشیگەیاند کە گرنگترین بابەت لە ئێستادا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانبارانە لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ شکاندنی ورە و لاوازکردنی بەرەی حزبوڵڵا لە بەرامبەر ئەو ڕژێمە./.