جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

قەیرانی ئاسایشی خۆراکی ڕژێمی زایۆنیستی لە سایەی شەڕی غەززەدا

جام کوردی – بە پێی هەڵسەنگاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی ڕژێمی زایۆنیستی، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2024 لە ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبووم بە بەراورد لە گەڵ ساڵی پێشووی، تێکڕای 10% کەم ببێتەوە، چونکە نزیکەی 20%ی ناوچە چێنراوەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە لە ئێستادا لە ناوچەکانی شەڕدان.

ئه‌یلول 27, 2024
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکێک لە کاریگەرییە سەرەکییەکانی شەڕی غەززە و هەروەها بەردەوامبوونی ململانێکان لە ناوچەکانی باکوری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، زیانەکانی کەرتی کشتوکاڵی و هەیکەلی دابینکردنی خۆراکی ڕژێمی زایۆنیستییە. هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕاپۆرتە جۆراوجۆرەکان لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا (لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە) پیشان دەدەن کە ڕێژەی زیانەکانی ئەم ناوچەیە چەندە گەورە و بەرچاوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە پێکهاتەی کشتوکاڵی فەڵەستینی داگیرکراو ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە بە پێی ڕاپرسییەک ٨٩%ی جووتیاران زیانیان بەر کێڵگەکانیان گەیاندووە، ١٩%ی جووتیاران ناچاربوون چالاکییە کشتوکاڵییەکانیان ڕابگرن و ٨٠%ی جووتیاران ڕایانگەیاندووە تووشی کەمی کرێکار بوون.

ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری سنوری کەرتی غەززە نزیکەی 50%ی کۆی پێداویستی ساڵانەی کالۆری دانیشتوانی ڕژێمی زایۆنیستی دابین دەکەن. هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، گرووپێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی بن گوریۆن لەم دواییانەدا لێکۆڵینەوەیان لە کاریگەریی شەڕ لە سەر بەرهەمهێنانی خۆراک لەم ناوچەیەدا کرد. لە پێداچوونەوە بە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی خۆراکدا ئاماژەیان بە پرسگەلێکی وەک چۆڵکردنی جووتیاران و کرێکاران، تێکدانی کێڵگە و ژێرخانی کشتوکاڵی، پەکخستنی زنجیرەی دابینکردن و سنوردارکردنی توانای حکومەت بۆ کۆنترۆڵکردنی ناجێگیرترین بازاڕەکانی خۆراک  داوە.

باس لەوە دەکرێت کە ٤٠٪ی کشتوکاڵ لەو ناوچانە بەروبووم و سەوزە و میوەی لیمۆ لەخۆدەگرێت و بە لەبەرچاوگرتنی پشتبەستنی ئاسایشی خۆراکی ڕژێمی زایۆنیستی بەم ناوچەیە، ئەو ڕاپۆرتانەی باسکراون زۆر نیگەرانکەرن. بە گوێرەی هەڵسەنگاندنێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ڕژێمی زایۆنیستی، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ساڵی 2024 بەرهەمی بەروبووم بە ڕێژەی 10% کەمببێتەوە بە بەراورد بە تێکڕای ساڵی پێشووی، بەو پێیەی نزیکەی 20%ی ناوچە چێنراوەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە لە ئێستادا لە ناوچەکانی شەڕدان لە نێوان 0 بۆ 2 کم لە سنورەوە دوورە.

دکتۆر لیرۆن ئامادۆر توێژەر لە بواری کشتوکاڵ و سیستەمی خۆراک لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە لایەن توێژەران و پسپۆڕانی بواری کشتوکاڵ و خۆراک لە ڕژێمی زایۆنیستی بەڕێوەچوو، هۆشداریدا لەوەی مەترسی ئەوە هەیە ئەو ڕژێمە لە دۆخێکی نائاساییدا لە بواری دابینکردنی خۆراکدا بێت. ڕوونیشی کردەوە کە لە ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی ڕابردوودا ڕەوتێک هەبووە کە خۆراکەکانمان زیاتر لە دەرەوە هاوردە دەکرێن، ئێستاش گەیشتوینەتە دۆخێک کە ٨٠%ی ئەوەی دەیخۆین هاوردە دەکرێت و لە لایەن ئێمەوە بەرهەم نەهاتووە. لە لایەکی دیکەوە شەڕی ئەم دواییە دۆخەکەی خراپتر کرد. کێڵگە کشتوکاڵییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کە زۆربەیان لە ناوچە سنورییەکانی باکور و باشورن، بە هۆی ئەو شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە. لە هەفتەکانی یەکەمی شەڕەکەدا بەندەری ئەشدۆد کاریگەری شەڕی لە سەر بوو، ئێستا بەندەری حەیفا لە مەترسیدایە. کۆمپانیاکانی کەشتیوانی بە هۆی کێشەکانی بیمە کە بە هۆی شەڕەوە درووست بووە، ئامادە نین بار بۆ ڕژێمی زایۆنیستی هاوردە بکەن.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هەواڵ و ڕاپۆرتانە، لە مانگی ١١ی شەڕەکەدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراکی ڕژێمی زایۆنیستی کە کۆگای فریاگوزاری گەنم بۆ خواردنی مرۆڤ و خۆراکی ئاژەڵان بەڕێوەدەبات، ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و بە فەرمی ڕاگەیاند بە هۆی نەبوونی زانیاری لە سەر بڕی ڕاستەقینەی بەرهەمهێنانی گەنم، دانەوێڵە، ئارد و خۆراکی ئاژەڵان، کێشەیەک لە بەڕێوەبردنی کۆگاکانی فریاگوزاریدا هەیە.

لەم نێوەندەدا جێگای سەرنجە کە یەدەکی گەنم پێویستە بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی نان و بەرهەمە سەرەتاییەکانی تری نانەواخانەکان. هەروەها کۆگاکردنی خۆراکی ئاژەڵان زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەردەستبوونی بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وەک گۆشت و هێلکە و شیر. ئەم دۆخە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کە کابینەی دەسەڵاتدار لە ڕژێمی زایۆنیستی نەتوانرێت بە شێوەیەکی گونجاو ئامادەکاری بکرێت بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی کۆگاکانی خۆراکی گەنم و ئاژەڵ لە دۆخە سەختەکاندا، هەروەها نەبوونی وێنەیەکی نوێ لە کۆگاکانی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکاندا ڕەنگە زیان بگەیەنێتە ئاسایشی خۆراکی ڕژێمی زایۆنیستی.

دەرئەنجامی ئەم دۆخە بەرزبوونەوەی نرخەکان و ناڕازیبوونی زۆرینەی خەڵکی زایۆنیستە لە بارودۆخی ئابوری. هاوپەیوەند لە گەڵ ئەمەش، لێکۆڵینەوەیەک لە سەر دۆخی دارایی زایۆنیستەکان دەریدەخات، لە چەند مانگی ڕابردوودا، نزیکەی نیوەی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین ناچاربوون سنوری کارتی بانکی یان حیسابی جارەکییان زیاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خەرجییەکانیان دابین بکەن بە هۆی زیادبوونی بەرچاوی خەرجییەکانیان. گەورەترین بازدان لە تێچوونەکاندا پەیوەندی بە خۆراکەوە هەیە کە بە ڕێژەی 50% گرانتر بووە.

بۆیە بە پێی ڕاپرسییەک کە لە کەناڵی 12 بڵاوکراوەتەوە، لە ئێستادا 88%ی زایۆنیستەکان پێیان وایە حکومەت تێچووی ژیان لە سایەی شەڕدا خەراپ بەڕێوەدەبات، لە کاتێکدا تەنیا 9% پێیان وایە ئەم بابەتە بە باشی بەڕێوەدەچێت. لەمبارەیەوە لێژنەی وردبینی حکومەت بە سەرۆکایەتی میکی لیڤی ئەندامی کنێست کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بە چاودێریکردنی نرخی خۆراک و لێکەوتەکانی بۆ تەندرووستی گشتی ئەنجامدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەنجومەنی ئاسایشی خۆراکی ڕژێمی زایۆنیستیش لە ڕاپۆرتێکدا کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بڵاویکردەوە، باسی لەم بابەتە کردووە. لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ڕژێمی زایۆنیستی هیچ سیاسەتێکی نییە بۆ چارەسەرکردن و بەرەنگاربوونەوەی ئەو کێشانەی ئاسایشی خۆراک و برسێتی کە لە ئەنجامی شەڕەکەدا درووست بووە. لەم ڕووەوە سیاسەتی کۆمەڵایەتی تەل ئەبیب چاوپۆشی لە پێداویستییە دەستبەجێیەکانی سەدان هەزار خێزان دەکات کە بەدەست ناسەقامگیری خۆراکییەوە دەناڵێنن. بە گوێرەی دەرئەنجامەکانی ڕاپرسیی دامەزراوەی بیمەی نیشتمانی، نزیکەی 30%ی دانیشتوانی پێگەیشتوو لە ڕژێمی زایۆنیستی لە دابینکردنی خۆراک دڵنیا نین.

لە ڕاستیدا داتا و ڕاپۆرتی دامودەزگا جۆربەجۆرەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە سەرەڕای هۆشدارییەکان سەبارەت بە نەبوونی ئاسایشی خۆراک و خەراپتربوونی بارودۆخی ژیانی خێزانە کەمدەرامەتەکان لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا، کابینەکەی نتانیاهۆ ستراتیژێکی ڕوون و بنەڕەتی بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە نەخستەڕوو. بۆیە پێشبینی دەکرێت لە گەڵ بەردەوامبوونی شەڕی کەرتی غەززە و دەستپێکردنی شەڕێکی بەرفراوان لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان، ئامارەکانی پەیوەست بە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و دەستڕاگەیشتن بە خۆراک بە سەلامەتی لە ڕژێمی زایۆنیستی خەراپتر بن، چونکە زیانەکانی شەڕ بۆ پرۆسەی بەرهەمهێنانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان تەنیا بەشێکە لە کێشەکە، زیانەکانی ژێرخانی هاوردەکردنیش بەشێکی دیکەی کێشەکە دەبێت.

لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەی غەززەدا بەندەرەکانی حەیفا، ئەشدۆد و ئیلات کەوتنە ژێر کاریگەرییەوە. ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی بچێتە ناو شەڕێکی گەورەوە لە گەڵ حزبوڵڵای لوبنان، پێشبینی دەکرێت ئاستی هەڕەشەکان بۆ سەر بەندەرەکان زیاتر بێت و لەم دۆخەشدا هاتووچۆی کەشتییە بازرگانییەکان قورستر دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمتر هاوردەکردن و نرخی بەرزتر بۆ بەکارهێنەری کۆتایی، واتە دانیشتووانی زایۆنیست و تەنانەت کەمی خۆراکیش لە بازاڕدا زیاتر سەرهەڵدەدات./.

Tags: بنیامین نتانیاهۆحزبوڵڵای لوبنانڕژێمی زایۆنیستیغەززەفەڵەستینلوبنان
Previous Post

کەنعانی: ئەمریکا هاوبەشی تاوانەکانی زایۆنیستەکانە لە فەڵەستین و لوبنان

Next Post

هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر تەل ئەبیب و عەسقەلان

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
Next Post
هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر تەل ئەبیب و عەسقەلان

هێرشی مووشەکی و درۆنیی یەمەن بۆ سەر تەل ئەبیب و عەسقەلان

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020