بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” شاهد 136 ی بی ” ناوی نوێترین درۆنی خۆکوژی ئێرانە کە لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران ڕوونوێنی کرا.
شاهد یەکێک لە بەناوبانگترین درۆنەکانی ئێران و درووستکراوی هێزی مووشەکی و ئاسمانیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانە و لە جۆرەکانی شەڕکەر، ناسینەوە و خۆکوژدا درووست کراوە.
شاهد 136 ی بی کە ئەمرۆ ڕوونوێنی کرا، لە جۆری درۆنی خۆکوژە./.
 
			 
		    
 
                                 
                                






 
							
