جام کوردی:
شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له که‌ناراوه‌کانی سوریا، هاوینی ئه‌مساڵ قه‌ره‌باڵغی زۆریان پێوه ده‌بینرا. ڕامی ئیبراهیم له هوتێل هالیدی بیچ ڕیزۆرت له نزیک ته‌ڕتووس ده‌ڵێت: ” ساڵی ڕابردوو و ئه‌مساڵیش، هوتێله‌که‌مان زۆر قه‌ره‌باڵغ بوو. میوانه‌کان به هۆی ئه‌وه‌ی که هوتێله‌که نوێیه و خاوێنه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ناوچه‌که‌ی ئه‌من و سه‌قامگیره، ڕوو له‌م هوتێله‌ی ئێمه ده‌که‌ن “.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هێڵی که‌ناراوه‌کانی مه‌دیته‌رانه‌ی سوریا ڕووبه‌ڕووی بارودۆخێک بووه‌ته‌وه که زۆرینه‌ی بنه‌ماڵه‌کانی ئه‌م وڵاته که ژماره‌یان ده‌گاته چوار ملیۆن، به ناچاری سوریایان به جێ هێشتووه. به‌ڵام کسم و کاری هوتێله‌که‌ی ئیبراهیم له وه‌رزی زستانیشدا درێژه‌ی هه‌یه و هوتێلی ناوبراو بۆ پشووه‌کانی کرێسمه‌س و بۆنه مه‌زهه‌بییه‌کانی دیکه، پێشنیاری تایبه‌تی هه‌بووه. ڕامی ئیبراهیم چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کات له پشووه‌کانی ساڵی نوێ، که‌سانێکی زۆر وه‌ک میوان ڕوو له هوتێله‌که‌ی ئه‌وان بکه‌ن.
گه‌شتیاری له وڵاتێک‌دا که ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی شه‌ڕی ناوخۆیی و کاولکاری بووه‌ته‌وه، کێشه و گرفتی زۆری هه‌یه. بنکه‌ی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا ته‌نیا 50 کیلۆمه‌تر له هوتێل هالیدی بیچ ڕیزۆرت دووره و ئه‌م ناوچه‌یه له لازقیه، شوێنی پێکدادانی توندی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌ت و گرووپه چه‌کداره‌کانه.
به‌ڵام گه‌شتیاری به‌رده‌وام له لایه‌ن دانیشتووانی سوریا و بیانییه‌کانه‌وه له‌م وڵاته چالاکه. ئێرلاینی نوێی فلای داماس، بڕیاره گه‌شته‌کانی نێوان دیمه‌شق و شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک به‌غدا، به‌یرووت و ئه‌مان ده‌ست پێ بکات. ڕێنمایه‌کی گه‌شتیاری سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به تلێگرافی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌مساڵ پێشوازییان له چه‌ندین گرووپی گه‌شتیاری ئه‌ورووپی کردووه، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌ته‌کانیان سه‌ردانی سوریایان کردووه.
گۆڕانکارییه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌وڵی بانگه‌شه‌ی سوریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و دابین کردنی هه‌ل و مه‌رجێکی شیاو بۆ خه‌ڵکی خۆجێی ده‌دات. ئه‌م هه‌وڵانه‌ش له کاتێکدایه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوای له هاووڵاتیانی کردووه به په‌له خاکی سوریا به جی بێڵن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بارودۆخه‌که زۆر مه‌ترسیداره. له شرۆڤه‌ی ئه‌م دۆخه‌شدا هاتووه: ” له سوریا و ناوچه‌کانی دیمه‌شق و نزیک له پایته‌ختی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ و پێکدادان له ئارادایه. چالاکییه سه‌ربازییه‌کان، به کارهێنانی چه‌کی سووک، تانک، گوله هاوه‌ن و فڕۆکه له خۆ ده‌گرێت “.
له کاتێکدا که ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه که سه‌رۆک کۆماری سوریا خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی ده‌کوژێت، حکومه‌تی دیمه‌شق هه‌وڵی پیشاندانی وێنایه‌کی گه‌شتیاری له‌م وڵاته ده‌دات. هه‌واڵده‌ری سوریای عه‌ره‌بی له مانگی ئۆکتۆبه‌ر له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که بانگه‌شه‌ی گه‌شتیاری سوریا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه خراوه‌ته ڕیزی ئهولهیاتی پلان و به‌رنامه‌کانه‌وه.
وه‌زیری گه‌شتیاری باس له به‌رنامه‌یه‌کی مۆبایل ده‌کات که نه‌خشه گه‌شتیارییه‌کان له خۆ ده‌گرێت و له دۆزینه‌وه‌ی هوتێل، ڕێستوورانت و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان یارمه‌تیده‌ری گه‌شتیاران ده‌بێت.
وائیل علجی له تۆری سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت، ئه‌م هه‌نگاوی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌شێک له شه‌ڕی ده‌روونی دیمه‌شق دژ به نه‌یارانه، تا ڕه‌وایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پیشان بدات. ناوبراو ده‌ڵێت: ” ئه‌سه‌د به بانگه‌شه‌ی گه‌شتیاری له وڵاتێک‌دا که سه‌رقاڵی شه‌ڕێکی ناوخۆیی دژواره، هه‌وڵی پیشاندانی خۆی وه‌ک سیاسهتمهداریک ده‌دات که وڵاته‌که‌ی به ئاسایی به‌ڕێوه ده‌بات. ناوبراو به‌م شێوه‌یه هه‌وڵ ده‌دات بۆچوونی دانیشتووانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به سوریا بگۆڕێت “.
ئه‌یمه‌ن عه‌بدولنور یه‌کێک له نه‌یارانی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و چالاکی بواری میدیایی که له ساڵی 2007 له ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی و که‌نه‌دا ژیان به سه‌ر ده‌بات، ده‌ڵێت: ” حکومه‌ت له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا پیشان بدات که دۆخه‌که ئاساییه. ئه‌سه‌د سه‌رجه‌م کارته‌کانی به کار دێنێت، کلتور و شوێنه گه‌شتیارییه‌کان له‌وانه‌ن که ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و په‌یامه‌ی به لایه‌نگرانی بدات که هێشتا به‌هێزه “.
وه‌زیری گه‌شتیاری سوریا مانگی ڕابردوو له گه‌ڵ شاندێکی فه‌رانسه و چیک چاوپێکه‌وتنی هه‌بووه. نوێنه‌رانی چیک و فه‌رانسه له کاتێکدا سه‌ردانی دیمه‌شقیان کردووه که دانوستانه‌کانی ئاشتی له ئه‌ورووپا به‌ڕێوه ده‌چوو و سیاسه‌توانان و به‌رپرسانی چه‌ندین وڵاتی جیهان سه‌بارت به داهاتووی سیاسی سوریا له کۆبوونه‌وه‌دا بوون.
نووسه‌ر: لیزی پۆرتر
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی تلێگراف
وه‌رگێڕان: جام کوردی