بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەڵاحەدین بەهائەدین لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: جارێکی دیکە دەستی چڵکنی تاوانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شیرینی خەودا گەیشتەوە زیاتر لە سەد ژن و منداڵ و بەساڵاچووی ئاوارەکانی غەززە و ئەوانی لە قوتابخانەیەکدا خەڵتانی خوێن کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند: جارێکی دیکە هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و مافخوازانی جیهان سەری خەجاڵەتیان شۆڕکردەوە لە بەردەم قەسابخانەکەی ئەو پەناگەیەدا.
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند: لە گەڵ شەرمەزارکردنی داگیرکاری منداڵکوژ، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێز و ئەوانەی خۆیان بە مافخواز دەزانن، هاوبەشی ئەم تاوانەی زایۆنیستەکانن، ئەویش بە هۆی پشتیوانییان لە ڕژێمی زایۆنیستی و بێدەنگبوونیان لە بەرامبەر تاوانەکانی ئەو ڕژێمە./.