بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن بۆڵتۆن بە پێچەوانەی لێدوانی بەرپرسانی کۆشکی سپی کە ڕایانگەیاندووە مەترسی زیاتربوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی و پەرەسەندنی شەڕ لە ئارادا نییە، جەختیکردووەتەوە ئەوەی کە لە ئێستادا دەبینرێت لە ڕاستیدا شەڕێکی بەربڵاوە لە نێوان ئێران و ئەو ڕژێمە لە پاش تیرۆری فۆئاد شوکر لە فەرماندەکانی حزبوڵڵای لوبنان و هەروەها تیرۆری ئیسماعیل هنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە پایتەختی ئێران.
ناوبراو لە وتووێژی لە گەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکرێت ئێران تۆڵەیەکی قورس و کاریگەر لە ڕژێمی زایۆنیستی بکاتەوە و زیانەکانی ئەمجارەش زیاتر دەبێت.
بۆڵتۆن ڕایگەیاندووە کە بە هۆی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە تاران، وەڵامەکەی ئێران بە پێی لێدوانی بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، گەورە و کاریگەر دەبێت./.