بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێژەی نەوتی هەناردەکراوی مانگی حوزەیرانی 2024 ی بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە کە بە پێی دوایین ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، ڕێژەی هەناردەی نەوت لە مانگی حوزەیران، 102 ملیۆن و 314 هەزار و 548 بەرمیل بووە.
ئامارەکانی سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە لە مانگی حوزەیراندا لە کێڵگەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق 102 ملیۆن و 11 هەزار و 928 بەرمیل هەناردە کراوە و ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئەردەنیش 302 هەزار و 620 بەرمیل بووە./.