بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە حوکمێکدا محەممەد ڕەزا عارف ی وەک جێگری یەکەمی خۆی دەستنیشان کرد.
محەممەد ڕەزا عارف تەمەنی 73 ساڵە و لەدایکبووی شاری یەزدە و بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری کارەبادا هەیە.
ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ڕۆشنبیری ئێران، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران، سەرۆکی دەستەی پلاندانان و جێگری سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتی محەممەد خاتەمی بووە. هەروەها لە کابینەی دووەمی محەممەد خاتەمیدا جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران بووە.
محەممەد ڕەزا عارف بیست و دووەم سەرۆکی زانکۆی تاران بووە و تا ئێستاش ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێرانە./.