بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا و وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانیی یەمەن لە سەنعا بە توندی ئیدانەی تاوانەکەی ڕژێمی زایۆنیستییان لە دژی ئاوارەکانی غەززە لە دەیربەلەح کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەوەی کە خوێندنگەی سەیدە خەدیجە لە دەیربەلەح ی ناوەندی غەززە ڕوویداوە، پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە.
لە دوو بەیاننامەی جیای یەمەنییەکاندا هاتووە کە تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی کەرتی غەززە بەردەوامە و کاریگەری جیدیی لە سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت و هەڕەشەیەکە لە سەر ئاسایشی ئەو وڵاتانە لە پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکەن.
یەمەنییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئاساییکردووەتەوە، دەبێت پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیاندا بکەن و لە گەڵ داواکاری گەلانی خۆیاندا بن بۆ چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی پرسی فەڵەستین و دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین بە پایتەختی قودسی پیرۆز./.