بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسروڵڵا ڕەشنودی ڕایگەیاند ” سوپاس بۆ خودا لە پاش هەوڵێکی بەردەوام، دواجار بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕازیبوون بە لێخۆشبوون و ئازادکردنی 20 گیراوی ئێرانی لە گرتووخانەکانی هەرێم و پاش تەواوبوونی ڕێوشوێنە کارگێڕییەکان بۆ ئێران دەگوازرێنەوە “.
سەرکۆنسووڵی ئێران بەم بۆنەوە سوپاسی سەرۆکی هەرێم، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە./.