بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پەیامنێری کەناڵی المیادین ڕایگەیاندووە کە دەنگی تەقینەوە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتە، بیستراوە و ئەو دەنگەش لە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکییەکان بووە کە لە کێڵگەی غازی کونیکۆدان.
سەرچاوە مەیدانییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو بنکە سەربازییە بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
ئاژانسی سپۆتنیک بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە بنکەی سەربازی کونیکۆ بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
هێرشەکە لە کاتێکدایە کە شەوی پێنج شەممەش بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای عێراق کرایە ئامانج./.