بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پسپۆڕانی بواری تەندرووستی ڕایانگەیاندووە کە خواردنی سێوێک لە ڕۆژدا دەبێتە هۆی باشترکردنی کۆئەندامی هەرس، بەو پێیەی جۆرێک لە ڕیشاڵی تێدایە بە ناوی پێکتین کە خۆراک دەبەخشێت بە بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو ڕیخۆڵەکان و یارمەتیدەر دەبێت بۆ کۆئەندامی هەرس، هەروەها مرۆڤ دووردەخاتەوە لە مەترسییەکانی توشبوون بە قۆڵۆن.
سێو مرۆڤ لە نەخۆشی زەهایمەر دەپارێزێت کە ڕێژەیەکی زۆر مادەی فلاڤۆنیۆدی تێدایە و خانە دەمارییەکان لە ئۆکساندن دەپارێزێت./.