ئاماژه:
مالک که‌ره‌می دانیشتووی گوندی داریان سه‌ر به قه‌زای پاوه له پارێزگای کرماشان له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، به‌رده‌وام وه‌ک هه‌نارده‌کاری سه‌رکه‌وتوو و نموونه‌ی وڵات له بواری پیشه‌سازی ده‌ستی ڕێزی لێ گیراوه. ماڵپه‌ڕی پاوه پرێس وتووێژێکی تایبه‌تی له گه‌ڵ ئه‌م چالاکوانه ئابورییه ئه‌نجام داوه که ده‌قی وه‌رگێڕانه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه:
وێڕای ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزتان، تکایه سه‌باره‌ت به چالاکی چه‌ندین ساڵه‌تان بۆ خوێنه‌رانی به‌ڕێز بدوێن.
ڕێز و سڵاوم هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که وتووێژه‌که‌ی ئێمه ده‌خوێننه‌وه. له بواری هه‌نارده‌کردندا چه‌ندین ساڵه که به‌رده‌وام چالاکی ده‌که‌م و له‌م ڕێگا پڕ هه‌وراز و نشێوه‌دا به یارمه‌تی خودای گه‌وره سه‌رکه‌وتنی زۆرم به ده‌ست هێناوه. ساڵی 1392ی کۆچی هه‌تاوی له بواری هه‌نارده‌کاری پیشه‌سازی ده‌ستی له سه‌ر ئاستی گشتی وڵاتی ئێران به پله‌ی یه‌که‌م، ساڵی 1393 به پله‌ی دووه‌م و ئه‌مساڵیش به پله‌ی یه‌که‌م له سه‌ر ئاستی پارێزگای کرماشان هه‌ڵبژێردرام.
هه‌نارده‌کردنی پیشه‌سازی ده‌ستی چی له خۆ ده‌گرێت؟
پێڵاوی کڵاش زۆرترین به‌شی هه‌نارده‌کردنی پیشه‌سازی ده‌ستی له پارێزگای کرماشان له خۆ ده‌گرێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش جل و به‌رگی مه‌ره‌ز و به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی کرماشان وه‌ک خوارده‌مه‌نییه‌کانی نانی برێنجی و نانی خورمایی هه‌نارده ده‌کرێن. به گشتی له‌مساڵ پشکی هه‌نارده‌کردنی پیشه‌سازی ده‌ستی 10 ملیۆن دۆلار دیاری کرا که زۆربه‌ی له ڕێگای خاڵی سنوری شۆشمێ بووه.
هه‌نارده‌کردنی ئێوه زیاتر بۆ کام وڵاتی دراوسێ بووه؟
به‌شێک له هه‌نارده‌کردنی پێڵاوی کڵاش بۆ هه‌رێمی کوردستان بووه، به‌ڵام به‌شێکی به‌رچاوی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپی به تایبه‌ت سوید، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هه‌نارده ده‌کرێت. ئه‌مساڵ 60 هه‌زار جووت کڵاشمان هه‌نارده کردووه و پێویسته ئاماژه به‌وه‌ی بده‌م که 10 هه‌زار جووتی له شاری نۆدشه‌ی سه‌ر به قه‌زای پاوه و له سه‌ر ده‌ستی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌م شاره‌وه به‌رهه‌م هێنراوه، سه‌ره‌ڕای به‌ستێنی پێویست له گونده‌کانی سه‌ر به قه‌زای پاوه، به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌م وه‌به‌رهێنانه بۆ شاری مه‌ریوان و گونده‌کانی زۆم و ده‌ڵه‌مه‌رز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ده‌ر له هه‌نارده‌کردنی پیشه‌سازی ده‌ستی، چالاکییه‌کی دیکه‌تان هه‌یه؟
هاوکات له گه‌ڵ چالاکییه‌کانم وه‌ک هه‌نارده‌کارێکی پیشه‌سازی ده‌ستی، وه‌ک ئه‌ندامێکی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی کرماشان به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کان ده‌که‌م. هه‌روه‌ها له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌م جار ئه‌نجومه‌نی هه‌نارده‌کارانی پیشه‌سازی ده‌ستی ئێران له ژووری بازرگانی پێکهێنرا و منیش وه‌ک یه‌ک له‌و 9 ئه‌ندامه‌ی له سه‌ر ئاستی گشتی وڵات ده‌ستنیشان کرام و له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تیشدا به‌شداریم کردووه.
ئایا له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه پاڵپشتی ده‌کرێیت؟
تا ئێستا هیچ پاڵپشتی و ئاسانکارییه‌ک له ئارادا نه‌بووه و ئه‌مه‌ش جێی پرسیاره. چه‌ندین جار داواکاریم پێشکه‌ش کردووه به‌ڵام به‌شی پیشه‌سازی ده‌ستی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری به بیانووی نه‌بوونی بودجه وه‌ڵامێکی ئه‌وتۆیان نه‌داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که قه‌رزی بانکی زۆر به ناوی وه‌به‌رهێنانی پێڵاوی کڵاشه‌وه ده‌درێت و ته‌نانه‌ت یه‌ک جووتیش هه‌نارده نه‌کراوه. ئه‌مه‌ش جێی پرسیاره که پێویسته به‌دواداچوونی بۆ بکرێت و ڕاستییه‌کان به‌و شێوازه‌ی که هه‌یه ببینرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌وه خۆشحاڵم که یاسا به‌و شێوازه‌ی داڕێژراوه که له به‌شی ههناردهکاریدا سنورێک بۆ چالاکی خه‌ڵک دانه‌نراوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر که‌سێک له ده‌سپێکی ئه‌م چالاکییه‌دا بێت، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان ئه‌و و مندا که ساڵانێکه سه‌رقاڵی چالاکیم، نییه و هه‌ر که‌سێک خوازیاری چالاکی له که‌رتی ههناردهکاریدا بێت هه‌ل و مه‌رجی له‌بار بۆی ڕه‌خساوه. به گشتی حکومه‌ت بواری هه‌نارده‌کردنی دابین کردووه و خه‌ڵک ده‌توانن له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌ربگرن.
به‌رپرسانی پارێزگای کرماشان و قه‌زای پاوه به پێی پێویست ڕێزیان له به‌ڕێزتان گرتووه؟
نه، تا ئێستا هیچ به‌رنامه یان بانگهێشت کردنێک له ئارادا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت من به‌رپرسی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری قه‌زاکه‌مان به ڕواڵه‌ت ناناسم. به‌ڵام جارێک که سه‌ردانی به‌ڕێز ئیده‌پوور قایمقامی قه‌زای پاوه‌م کرد، ئه‌مری به سکرتێره‌که‌ی کرد که هه‌ر کات پێویست بکات ده‌توانم په‌یوه‌ندی به به‌ڕێزیانه‌وه بگرم، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی ئه‌منی قه‌زاکه‌ش بێت، ئه‌مه‌ش بۆ من زۆر گرنگ بوو و به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌ستخۆشی له‌وان ده‌که‌م.
به ڕای ئێوه هۆکاری بێ بره‌وی هه‌نارده‌کاری له خاڵی سنوری شۆشمێ بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
یه‌کێک له به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌م هه‌نارده‌کردنی خۆراک و به‌رهه‌مه خوارده‌مه‌نییه‌کان له خاڵی سنوری شۆشمێ ئه‌وه‌یه که له دیوی هه‌رێمی کوردستانه‌وه تاقیگه نییه و هه‌نارده‌کردنی ئه‌م چه‌شنه کاڵایه له ڕێگای سنوری باشماخه‌وه ده‌بێت و پرۆسه‌ی تاقیکردنه‌وه‌که‌ش دوو یان سێ ڕۆژی ده‌بێت تا موڵه‌تی هه‌نارده‌کردن ده‌رده‌کرێت. ئه‌مه‌ش تێچوویه‌کی زۆر ده‌خاته به‌رده‌م ئێمه. له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی نه‌بوونی ساردخانه له شۆشمێ به‌رده‌وام تووشی کێشه و گرفت بووینه‌ته‌وه. کاتێک که پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کاری له خاڵێکی سنورییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، پێویسته ڕێ و شوێنی تایبه‌ت له هه‌ر دوو دیوی سنوره‌که‌وه بگیرێته به‌ر. هه‌ندێک کات دوو ڕۆژ باره‌که‌ت ده‌مێنێته‌وه و ته‌نیا هه‌نارده‌کاره که زیانی به‌رده‌که‌وێت تا ئه‌و کاته‌ی که وه‌ڵامی پێویست بۆ هه‌نارده‌کردنی کاڵا ده‌درێته‌وه.
هه‌روه‌ها خاڵی سنوری شۆشمێ هیچ خزمه‌تگوزارییه‌کی پێویستی تێدا به‌دی ناکرێت، ته‌نانه‌ت عه‌مبارێکی خاوێن بۆ هه‌ڵگرتنی کاڵاکان نییه، ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه‌ش نییه و ته‌نکه‌ری گواستنه‌وه‌ی ئاو به کار ده‌هێندرێت.
بابه‌تێکی دیکه که له بازاڕچه سنورییه‌کان جه‌ختی له سه‌ر ده‌کرێته‌وه تۆمارکردنی داخوازییه‌کان و ئه‌نجامی قۆناغه گومرۆکییهکانه له ڕێگای دووره‌وه، واته له ڕێگای به‌کارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه، به‌ڵام بازاڕچه‌ی سنوری شۆشمێ یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه که به هۆی نه‌بوونی ” فیبری نوری ” کێشه‌ی ئینته‌رنێتی هه‌یه و سه‌ره‌ڕای داواکاری و به‌دواداچوونی بازرگانان تا ئێستا به‌ڵێنی به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار نه‌بووه‌ته کردار.
له کێشه و گرفته‌کانی دیکه‌ی به‌رده‌م بازرگانان و هه‌نارده‌کاران له‌م سنوره‌دا ئه‌وه‌یه که ئه‌و حهواڵهیهی که له به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌کردنی کاڵا بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی ئێمه ده‌کرێت، پێویسته بۆ بانه یان مه‌ریوان بنێردرێت و ئه‌و کاته پاره‌که‌ی ده‌خرێته سه‌ر حسێبی بانکی ئێمه. به دڵنیاییه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه کاتی زۆری ده‌وێت و کێشه بۆ بازرگانان ده‌خوڵقێنێت. به داخه‌وه له شاری پاوه نووسینگه‌ی ئاڵ و گۆری دراو نییه و هه‌ر بۆیه بازرگانان به ناچاری پاره‌که‌یان له بانه یان مه‌ریوان وه‌رده‌گرن و ئه‌مه‌ش به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌یه که داواکارم به‌رپرسان موڵه‌تی کردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینگه‌یه له شاری پاوه ده‌ربکه‌ن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که خاڵی سنوری شۆشمێ یه‌ک له پێداویستییه‌کانی ئه‌وه‌یه که لانیکه‌م نووسینگه‌یه‌کی ئاڵ و گۆڕی دراو له قه‌زای پاوه چالاک بێت و ئیش و کاری بازرگانان و هه‌نارده‌کاران ڕایی بکات.
وه‌ک بازرگانێک پێتان باشتره که که‌سانی دیکه‌ش له‌م بواره‌ی ئێوه‌دا ده‌ست به چالاکی بکه‌ن؟
داوا له سه‌رجه‌م دانیشتووانی ناوچه‌که به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که توانای بازرگانییان هه‌یه، ده‌که‌م که له ده‌فرایه‌تی و تواناکانی ئه‌م خاڵه سنورییه که‌ڵک وه‌ربگرن و به‌ستێنی گه‌شه‌ی زیاتری خاڵی سنوری شۆشمێ دابین بکه‌ن. به دڵنیاییه‌وه به‌شداری زیاتری خه‌ڵک له‌م پێناوه‌دا کاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی من.
ئه‌مساڵ کڵاش له پیشه‌سازی ده‌ستی، ستانداردی نیشتمانیی به ده‌ست هێناوه. سه‌باره‌ت به ده‌سکه‌به‌ندی ئه‌م کاڵایه بۆ هه‌نارده‌کاری چیتان کردووه؟
به‌داخه‌وه چالاکیمان له بواری دهسکهبهندیدا نه‌بووه و به ناچاری پێڵاوی کڵاش له کارتۆنی چاییدا هه‌نارده ده‌که‌ین. جێی سه‌رسوڕمانه که قه‌رزی بانکی وه‌ها ده‌درێته که‌سانی دیکه که چالاکییه‌کانیان هیچ ده‌رکه‌وته‌یه‌کی نییه. چه‌ندین جار داواکاریمان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته داوه‌ته به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی بودجه پشت گوێ خراوه. به‌داخه‌وه هه‌ندێک له به‌رپرسان به ته‌نیا بیر له ده‌رکردنی ڕاپۆرت و داتا ده‌که‌نه‌وه و له هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی کسم و کاره‌که‌دا نین. بێ گومان چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته بچووکه‌کان ده‌توانێت ده‌ره‌نجامی باشتری هه‌بێت.
پێویسته که له هه‌نارده‌کردنی پێڵاوی کڵاش پیشه‌سازی ده‌سکه‌به‌ندی له ناوچه‌که هه‌بێت، ئێمه له 6 مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ، واته ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی 60 هه‌زار جووت کڵاشمان هه‌نارده‌ی هه‌رێمی کوردستان کردووه، ئه‌گه‌ر ده‌سکه‌به‌ندی هه‌بوایه، داهاته‌که‌شی زیاتر ده‌بوو. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ین پیشه‌سازی ده‌ستی وه‌ک لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار که له پێناو به ده‌ست هێنانی ستانداردی نیشتمانی بۆ کڵاش هه‌وڵی داوه، سه‌باره‌ت به ده‌سکه‌به‌ندی وه‌ک پارێزگاکانی دیکه هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵبگرێت.
سوپاس بۆ ئه‌وه‌ی که کاتی خۆتان به ئێمه به‌خشی.