بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە ” سەرۆک وەزیرانی تاوانباری ڕژێمێکی ساختە پاش 9 مانگ کۆمەڵکوژی و منداڵکوژی، لە ئامێزی لایەنگرانیدایە و بەم شێوەیە هەوڵە فریودەرەکانی شارستانیەتی ڕۆژئاوا بۆ ماوەی چەندین دەیە بە ئامانجی پیشاندانی ڕواڵەتێکی بێتاوان و مرۆڤدۆستانە بە جیهان شکستی هێناوە و ڕواڵەتی شەیتانیی ئەمریکا و سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەی بۆ هەموو جیهان ئاشکراتر کردووە “.
کەنعانی ڕایگەیاند کە ” ئێستا گاڵتەجاڕترین درووشم کە لە سەرکردە و بەرپرسانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی دەبیسترێت، درووشمی مافی مرۆڤە. مافە سرووشتی و بنەڕەتییەکانی گەلی فەڵەستین، وەک مافی ژیان، ئاسایش، دەستگەیشتن بە ئاو، خۆراک، دەرمان و ….. لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا بە ترسناکترین شێوە لە بەردەم چاوی جیهاندا پێشێل دەکرێت. منداڵەکانی فەڵەستین هەموو ڕۆژێک لە لایەن قەسابەکەی تەل ئەبیبەوە سەردەبڕێن و بەم هەموو تاوانەوە لە ئەمریکا بە چەپڵە پێشوازی لێدەکرێت “.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکردووەتەوە کە ڕیسوابوون وشەیەکی زۆر بچووکە بۆ ئەم فەزیحە گەورەیە./.