بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا کە بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ڕووسیا سەردانی مۆسکۆی کردووە، لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: سەبارەت بە کۆمەڵە بابەتێکی گرنگ، دۆخی بەرەوئاڵۆزچووی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وتووێژ دەکەین.
ناوبراو وتی: بۆچوونی ئێوە سەبارەت بەوەی کە دۆخی ناوچەکە بەردەوام بەرەو ئاڵۆزی دەچێت، بۆ من گرنگە. بەداخەوە کە دۆخەکە خەراپتر دەبێت و ئێمە ئەمە دەبینین، ئەمەش ڕاستەوخۆ سوریا دەگرێتەوە.
سەرۆک کۆماری سوریاش ڕایگەیاند کە دیمەشق و مۆسکۆ لە دەیەکانی ڕابردوودا ئەزموونێکی قورسیان تێپەڕاندووە و بە پێی دۆخی هەستیاری ئێستا، لە سەر سیناریۆ جیاجیاکان وتووێژ دەکەین.
بەشار ئەسەد ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاستێکی بەرزی متمانەی پاراستووە./.