بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەندین نیشانە بۆ ئاگاداربوون لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن بریتین لە:
زۆر میزکردن:
بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی گورچیلەکان زیاتر کاربکەن بۆ فلتەرکردن و هەڵمژینی شەکری زیادە، ئەمەش دەبێتە هۆی زیاتر میزکردن.
زیادبوونی تینوێتی:
لەئەنجامی زۆر میزکردندا جەستەت ئاوی زیاتر لە دەست دەدات، ئەمەش وادەکات زیاتر هەست بە تینوێتی بکەیت.
ماندوێتی:
بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە ماندوێتی و لاوازی بکەیت.
کاڵبوونەوەی یاخود کەمبوونەوەی بینین:
زیادبوونی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی ئاوسانی عەدەسەی چاوت و دەبێتە هۆی کاڵبوونەوەی بینین.
سەرئێشە:
بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی سەرئێشە و کێشەی تەرکیزکردن.
برسێتی:
تەنانەت دوای خواردنیش بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی ئەوەی بەردەوام هەست بە برسێتی بکەیت.
وشکبوونەوەی دەم و پێست:
بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی دەم و پێست.
دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو:
لە هەندێک حاڵەتدا سەرەڕای خواردنی زیاتر، بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێشت بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو./.