بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاهوو پێکهاتەیەکی دەوڵەمەندی هەیە لە مادە خۆراکییە سەرەکییەکان، لەوانە ڤیتامین A و K، هەروەها وا دەکات هەست بە تێربوون بکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر بە هۆی ئەو ڕیشاڵە زۆرەی تێیدایە.
سوودەکانی خواردنی کاهوو بۆ توشبووانی شەکرە:
ڕێکخستنی ئاستی شەکری خوێن.
بەشدارە لە کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم.
دژە ئۆکسانی تێدایە کە بەرگری جەستە بەهێز دەکات و لە نەخۆشییەکان دەتپارێزێت.
خۆپاراستن لە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بە هۆی ئەو مادانەی کە لە کاهوودا هەیە.
هێورکردنەوەی دەمارەکان و باشترکردنی خەو.
کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ کە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ وەک جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە./.