بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عوفەر ڤینتر لە فەرماندەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی ڕەخنەی لە کارنامەی سەربازیی ئەو ڕژێمە لە شەڕی غەززەدا گرتووە و ڕایگەیاندووە کە سەرۆکی حەماس لە غەززە پێگەیەکی جیهانیی هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لێکدانەوەی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی غەززە هەڵە بووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ڤینتر ڕەتیکردووەتەوە بەشداری لە هەر کۆبوونەوەیەکدا بکات بە مەبەستی داڕشتنی پلانی دەربازبوون لە شەڕی غەززە.
ڕاشیگەیاندووە کە ستراتیژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ شەڕی غەززە قەیرانەکانی بەردەم ئەو ڕژێمەی قووڵتر کردووە./.