بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنور بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر خێوەتی پەیامنێران کرد لە ناوچەی دەیربەلەحی کەرتی غەززە.
ڕژێمی زایۆنیستی لە ڕێگای درۆنەوە هێرشی کردە سەر خێوەتی پەیامنێران و بەو هۆیەوە ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
سەرچاوە فەڵەستینییەکان لە غەززە ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە 7 ی تشرینی 2023 تا ئێستا 163 پەیامنێر شەهید بوون./.