بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە دووەم کۆنفرانسی ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان کە لە سەر ئاستی وڵاتانی نزیک لە عێراق بەڕێوە دەچێت، گەیشتە بەغدا و لە لایەن عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە پێشوازی لێکرا.
کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بەشداری لە دووەم کۆنفرانسی ناوچەیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و بەدواداچوون بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە ڕیزی بەرنامەکانی سەردانەکەی وەزیری ناوخۆی ئێران بۆ بەغدا دەبێت.
کۆنفرانسەکەی بەغدا بە ئامادەبوونی وەزیرانی ناوخۆ و بەرپرسانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکانی وڵاتانی عێراق، ئێران، سعوودیە، ئەردەن، کوێت، تورکیا، سوریا، لوبنان و میسر بەڕێوە دەچێت./.