بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەکرەم کەعبی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نۆجەبای عێراق ڕایگەیاند کە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر ژێرخانەکانی یەمەن بە واتای لاپەڕەیەکی نوێی تاوان و شکستی ئەو ڕژێمەیە.
ناوبراو وتی: ڕەوتی چالاکییەکان لە یەمەن، لوبنان و عێراق بە درێژایی شەڕی زریانی ئەقسا بۆ پشتیوانی لە برایانی فەڵەستینی زیاتر و بەرفراواتر دەبێت.
شێخ ئەکرەم کەعبی وتی: تێکۆشەرانی فەڵەستینی لە گرووپەکانی خۆڕاگری شەڕی دژ بە زایۆنیستەکان دەکەن کە لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی دەکرێن، فەڵەستینییەکان بەردەوامن لە سەپاندنی شکست بە سەر زایۆنیستەکاندا و بەو هۆیەوە ڕژێم پەنای بردووەتە کوشتاری ژن و منداڵانی فەڵەستینی./.