بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی ئەندامانی خولی دوانزەیەمی پەرلەمانی ئێران وتیان: ئامۆژگاری من هاوکاری پەرلەمانە لە گەڵ حکومەتی نوێ، سەرکەوتنی سەرۆک کۆمار و حکومەتی نوێ، سەرکەوتنی هەموومانە، هەمووان یارمەتیدەر بن کە سەرۆک کۆمار بتوانێت ئەرکەکانی لە بەرامبەر وڵاتدا جێبەجێ بکات.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئەگەر لەوەدا سەرکەوتوو بووین کە هەڵسووکەوتمان ببێتە هۆی سەرکەوتنی سەرۆک کۆمار، ئەمە سەرکەوتنی هەموومانە، ئەگەر ئەو لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، لە بەرەوپێشبردنی کەرتی ئابوریدا، لە بواری نێودەوڵەتی و رۆشنبیریدا سەرکەوتن بە دەست بێنێت، هەمووی ئێمە گەیشتووینەتە سەرکەوتن، سەرکەوتنی ئەو سەرکەوتنی هەموومانە، هەمووان دەبێت بڕوایان بەمە هەبێت.
بەڕێزیان وتیان: دەبێت لە وڵاتەوە یەک دەنگی ببیسترێت، دەبێت لە حکومەت و پەرلەمانەوە یەک دەنگ ببیسترێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان کە دەبێت ئاسایشی دەروونیی خەڵک پارێزراو بێت./.