بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس لە سەر زاری بەرپرسێکی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی سەر یەمەن بە هاوئاهەنگی و هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و بە ئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی هێرشەکانی ئەنساروڵڵا کراوە.
وتەبێژی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەو ڕژێمە ئامانجەکانی سەر بە ئەنساروڵڵای یەمەنیان لە بەندەری حودەیدە بۆردومان کردووە.
محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دامەزراوە نانەوتییەکان و وێستگەی کارەبای بەندەری حودەیدەی بۆردومان کردووە.
هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە./.