بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕا و بۆچوونی ژمارەیەک لە شارەزایان و شرۆڤەکارانی سەربازیی زایۆنیستی بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە درۆنەکەی یەمەن، لاوازییەکانی ئەو ڕژێمەی ئاشکراتر کردووە.
شارەزایانی سەربازی لە وتووێژیان لە گەڵ نیۆیۆرک تایمز ئەو پرسیارەیان وەڵام داوەتەوە کە ئایا درۆنی یافا کە یەمەن لە هێرشەکەی سەر تەل ئەبیب بەکاریهێناوە، نموونەیەکی نوێی درۆنە شاراوەکانە یان نە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشە پیشاندەری لاوازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناسینەوەی هەڕەشە هاوشێوەکان بووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ڕەنگی درۆنەکە بە جۆرێک بووە کە سیستەمی بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی تووشی کێشە بکات و بەدەر لەوەش پێدەچێت کە لە ڕووی سووتەمەنی و مەکینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی بەهێزتر کراوە.
نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی هەینی تەل ئەبیب پیشاندەری لاوازبوونی ڕژێمی زایۆنیستییە لە بواری ئەو چەکانەی کە دەبێت درۆنی وەها بناسنەوە و ڕوبەڕویان ببنەوە. ئەم لاوازییەش دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە شەڕێکی بەربڵاو لە گەڵ حزبوڵڵادا هەبێت و زیانێکی زۆریش بە ڕژێمی زایۆنیستی دەگەێنێت.
شارەزایانی بواری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی پاش هێرشەکەی یەمەن بۆ سەر تەل ئەبیب، سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی حزبوڵڵا لە ئەگەری بەرفراوانتربوونی شەڕی ئێستا هۆشدارییان داوە./.