بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنیستی لە ناوچەی مەواسی خان یونس تاوانێکی گەورەی کردووە و تێیدا کەڵکی لە هەشت بۆمبی ڕۆخێنەر و بکوژی ئەمریکی بۆ بەئامانجگرتنی ئاوارە فەڵەستینییەکانی نێو خێوەتەکان وەرگرتووە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە جێی سەرسوڕمانە، ئەوەیە کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە ئاستی فەرمیدا تەنیا بینەری کۆمەڵکوژ و کوشتاری فەڵەستینییەکانن لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە.
حوسی وتی: هیچ هەنگاو و جوڵەیەکی جیدی لە ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ کۆتایی هێنان بە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی غەززە نابینرێت.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: سووکایەتی بە مەزگەوتی ئەقسا بەردەوامە و شەڕێکی ڕاستەقینە لە کەرتی خۆرئاوا لە لایەن دوژمنەوە دەبینین.
ناوبراو وتی: ئەمریکا هاوبەشی ڕاستەقینەی تەواوی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە دژی گەلی فەڵەستین بە تایبەت خەڵکی غەززە.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: چالاکییە هاوبەشەکانی خۆراگریی یەمەن و عێراق لە دژی بەندەری ئیلات ی ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە.
وتیشی کە خۆڕاگریی لوبنان بووەتە بەرەیەکی گەورە، کاریگەر و کارامە لە دژی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی./.