ویژدانی بەئاگابوو و کردەیی یەمەنییەکان لە بەرگریکردن لە فەڵەستینییەکان دەبێت وەک نموونەیەک دابنرێت.
بە هۆی بێ هەڵوێستی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بێدەنگی زۆربەی حکومەتەکان و بێ ئاگایی یان بێباکی هەندێک خەڵکی جیهان، ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە ئەنجامدانی جینۆساید لە سەر فەڵەستینییەکان و تاوانەکانی دیکە.
کوا داواکارانی مافەکانی مرۆڤ و داواکارانی دادپەروەری و ئازادی؟ ئەوانەی زیندانی دەکرێن یان لە سێدارە دەدرێن تەنانەت بکوژێک یان سیخوڕێک، خزمەتکاری چەوسێنەرەکان و خیانەتکارێک بۆ گەلەکەیان، ژاوەژاویان لە کەناڵی ڕاگەیاندنی دوژمنانی مرۆڤایەتییەوە گوێچکە کەڕ دەکات و مێشکی بێئاگاکان یان خراپ ئاگادارەکان سەرلێشێواو دەکات؟ بێ گوێدانە ئەو خەڵکەی کە بە بۆردومانی پڕوپاگەندەی دوژمنان فریو دراون، بێ ئاگان لە ڕاستییەکان و دوورن لە ڕاستییەوە، ئایا ئەو بەناو چالاکانەی مافی مرۆڤ بێ ئاگان لە تاوانە ترسناکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، یان ویژدانیان و مرۆڤایەتی هێندە خەوتووە کە ئایا بە دەنگی تەقینەوە کوشندە و وێرانکەرەکان کە گوێی فەلەک کەڕ دەکات لە خەو هەڵنایەت؟
سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی جیهان و هەندێک کەسی بێ هەڵوێست، لە یەمەنەکانەوە مانای مرۆڤایەتی و ویژدانی بەئاگابوو فێربن. بۆ بەرگریکردن لە نەتەوەی ستەملێکراوی فەڵەستین، بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دووبارەبووەوە، دەسەڵاتی سەربازیی سەپاندنی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنییان شکاندووە و بە کردەوە لە کەنداوی عەدەن و دەریای سووردا ئیفلیجیان کردووە و تەنانەت لە دەریای عەرەبیشدا ئەوان چەندین جار کەشتییەکانی دوژمنیان کردووەتە ئامانج و لە هەندێک شوێن هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین. ئەوەی جێگای سەرنجە، گەلی یەمەن، دوای چەندین ساڵ لە شەڕ و لە لوتکەی هەژاری سەپێندراو لە لایەن سعوودیەوە، هەمیشە بە ملیۆنان خۆپیشاندان پاڵپشتی فەڵەستینییەکانیان کردووە و کردەوە سەربازییەکانی حکومەتەکەیان لە بەرگریکردنیان پەسەند کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان، ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەن کاریگەری زۆری لە سەر ئاسایش و ئابوری ڕژێمی زایۆنیستی داناوە.
ڕێبەری ئەنساروڵای یەمەن ڕایگەیاندووە کە بۆ پشتیوانی لە نەتەوە ستەملێکراوەکەی فەڵەستین، تا ئێستا ١٥٥ کەشتی ئەمریکا و بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی کراونەتە ئامانج و ئەم هێرشانەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی هاتووچۆی کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
پێویستە هەموومان باوەڕمان بەوە هەبێت کە بێباکی بەرامبەر بە پرسی فەڵەستین، نەک هەر دژی پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتییە، بەڵکو پرسێکی مەترسیدارە بۆ مرۆڤایەتی.
ئەوە بێدەنگییە لە بەرامبەر ستەم و چەوساندنەوەی هاومرۆڤەکان کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ستەم و نادادپەروەری لە جیهاندا./.