بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی کۆماری ئازەربایجان پاش دانوستانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران کرایەوە.
میدیاکانی ئازەربایجان ڕایانگەیاندووە کە دانوستانەکان لە چوارچێوەی کۆنوانسیۆنی ڤیەننا بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان بووە.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجان ڕایگەیاندووە کە دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، یارمەتیدەری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دەبێت لە سەر بنەمای ڕیزی بەرامبەر و دراوسێیەتی باش، جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان و هەروەها ئەو بابەتانەی کە پێویستیان بە چارەسەرە./.