بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ برایان نیلسۆن جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و سپیکردنەوەی پارە، داوایکرد واشنتن پێداچوونەوە بە سەر سزادانی 32 بانکی ئەم وڵاتەدا بکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە فۆئاد حوسێن لەو کۆبوونەوەدا پابەندبوونی وڵاتەکەیی بۆ بەرەوپێشچوونی چاکسازی ئابوری سەبارەت بە سیستەمی بانکی و کەرتی وزە دووپات کردووەتەوە./.