بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی هەواڵگری ئێراندا هاتووە کە:
یەکەی دژە تیرۆریزمی ئەم وەزارەتە لە 21 ی ئایار تا 5 ی تەمموزی 2024 لە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆدا 79 ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی لە دژی تیرۆریستان هەبووە. ئەو تیرۆریستانە هەوڵیان دەدا لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، قەزوێن، خۆراسانی ڕەزەوی، فارس، سیستان و بەلوچستان، هۆرمزگان و بوشەهر لە پاش ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری شەهید و هاوڕێکانی و هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی دوو خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن. لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەواندا دەیان کەس لە تیرۆریستان و ئەوانەی پشتیوانییان لەوان کردووە، دەستبەسەر کراون. هەروەها دەست بە سەر 560 پارچە چەکی جۆربەجۆر و نزیکەی 42 هەزار فیشەک و 9 بۆمبی ئامادەکراودا گیراوە. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا ژمارەیەک لە تیرۆریستان پێش هاتنیان بۆ وڵات و لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێران کەوتنە بۆسەوە و کوژران و ژمارەیەکیش دەستبەسەر کران.
هەروەها گرووپە جوداییخوازەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانیش بە مەبەستی خەراپەکاری لەم هەلومەرجەدا هەوڵیاندەدا بە ناردنی کۆمەڵە چەکی نیمچەقورس لە ڕێگای سنورەکانی باکوری ڕۆژئاواوە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن بەڵام تووشی بۆسەی هێزە ئەمنییەکان بوون و پاش پێکدادانی چەکداری، تەواوی ئەو چەکانە کەوتنە دەستی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی هەواڵگری.
لە لایەکی دیکەوە، 6 شانەی سەر بە گرووپی تیرۆریستی مونافقین کەوتنە بەر لێدانی ئۆپەراسیۆنەکان و سەرجەم ئەندامەکانیان دەستبەسەر کران. هەروەها دەست بە سەر دوو بنکەی شاراوە و کارگەی وەبەرهێنانی بۆمبە دەستکردەکاندا گیرا.
وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە داڕێژەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی ساڵی ڕابردووی شاری کرمان بە ناوی ” عەبدوڵڵا کوەیتە ” دەستبەسەر کراوە و بۆ ناوخۆی ئێران گواستراوەتەوە./.