جام کوردی:
ناوه‌ندی سابان سه‌ر به سه‌نته‌ری برۆکینگز ئه‌مساڵیش له به‌رواری 4 تا 6ی دسمبێر دانیشتنی ساڵانه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئیسرائیل له ژێر ناوی ” ئیسرائیل و ئه‌مریکا: دوێنێ، ئه‌مڕۆ و داهاتوو ” به‌ڕێوه برد. له‌م دانیشتنه‌دا شاره‌زایان و پسپۆڕانی سیاسی و به‌رپرسانی فه‌رمی وه‌ک موشه یه‌لعون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و هیلاری کلینتۆن کاندیدی چاوه‌ڕوان کراوی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا وتاریان پێشکه‌ش کرد.
یه‌کێک له گرنگترین بابه‌ته‌کانی ئه‌م دانیشتنه که ئستفان هادلی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا و یاعیر لاپید ئه‌ندامی پارله‌مانی ئیسرائیل وه‌ک دوو که‌سایه‌تی به‌شدار باسیان کردووه، پرسی ئه‌منییه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چۆنیه‌تی نۆژه‌ن کردنه‌وه‌ی بووه.
یه‌کێک له گرنگترین کێشه‌کان که پێویسته دان به بوونیدا بنێین، ئه‌وه‌یه که ئیسرائیل و ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوانیان، به‌رژه‌وه‌ندی یان به واتایه‌کی دیکه یه‌که‌مایه‌تی جیاوازیان هه‌یه. یه‌که‌مایه‌تی ئه‌مریکا له ئێستادا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و به تایبه‌ت سنوردارکردنی ئه‌و ئاڵۆزییه‌یه که ناوچه‌که‌ی گرتووه‌ته‌وه و له سوریاوه سه‌ری هه‌ڵداوه. به‌رپرسانی ئیسرائیل دژایه‌تی ئه‌م ئامانجه ناکه‌ن، به‌ڵام داعش تا ئێستا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئیسرائیل نه‌بووه، هه‌ر بۆیه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه وه‌ک یه‌که‌مایه‌تی ته‌ل ئه‌بیب نییه. یه‌که‌مایه‌تی ئیسرائیل، دژایه‌تی له گه‌ڵ هێزی ئێران له ناوچه‌که و دڵنیایی له لاوازبوونی حه‌ماس، حیزبووڵا و کاراکته‌ره‌کانی دیکه‌یه که به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌و ڕژێمه داده‌نرێن. تێڕوانینی ئیسرائیل به شێوازێکی به‌رچاو له گه‌ڵ تێڕوانینی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانی له ناوچه‌که‌دا نزیکه. زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی به‌هێزتربوونی تاران، دژایه‌تی له گه‌ڵ ئیخوان موسلمین و گرووپه په‌یوه‌ندیداره‌کانی به یه‌که‌مایه‌تی خۆیان ده‌زانن نه‌ک به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
هه‌ر بۆیه بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ئه‌من و سه‌قامگیری له ده‌ستچووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مریکا ناتوانێت بیر له پشتیوانی هاوپه‌یمانانی بکاته‌وه. هه‌وڵدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێران و هاوپه‌یمانانی شێعه‌ی ده‌خاته به‌ره‌ی یه‌که‌م، ئه‌گه‌رچی هه‌ر دوو لایه‌ن ڕایده‌گه‌ێنن که هاوکاری فه‌رمی له نێوانیان نییه. دان نان به هێزێکی وه‌ک ئێران له عێراق و سوریا و ڕه‌وایه‌تی دان به چالاکییه‌کانی، لای هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا چه‌ندان په‌سه‌ند نییه. هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بیش نیگه‌رانی ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و واشنتن و په‌راوێز خستنی خۆیانن.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه، ئه‌مریکا له میسر دژایه‌تی هه‌وڵه‌کانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی دژ به ئیخوان موسلمین ناکات. له ئێستاشدا که کرده‌وه‌کانی داعش به نێوده‌وڵه‌تی کراوه و ته‌نانه‌ت له ئاسمانی سینا فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که‌ی ڕووسیاشی خسته‌خواره‌وه، ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی له گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ڕاهاتووه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جار نییه که ئه‌مریکا و ئیسرائیل له بارودۆخێکی جیاوازتر به‌رامبه‌ر به یه‌کدی ده‌بن و به دڵناییه‌وه دوا جاریش نابێت. به پێچه‌وانه‌ی پێشووتر، پرسی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینییه‌کان له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا یه‌که‌مایه‌تی ته‌ل ئه‌بیب و واشنتن نییه. سیاسه‌تی ئیسرائیل له‌م بواره‌دا دژایه‌تی کردنی سه‌رجه‌م ڕێگا چاره پێشنیار کراوه‌کانه. هه‌ر بۆیه ئاسۆیه‌کی ڕوون سه‌باره‌ت به هاوکاری نێوانیان بۆ گه‌یشتن به ده‌ره‌نجامێکی هاوبه‌ش له ئارادا نییه.
سه‌رچاوه: :اندیشکده بروکینگز
وه‌رگێڕان: جام کوردی