بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی زایۆنیستی ” یسرائیل هیۆم ” لە ڕاپۆرتێکدا هۆشدارییدا کە هەڕەشەکانی یەمەن نابێت بە بچووک سەیر بکرێن، لە بەر ئەوەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەوان کاریگەرییان لە ئاستی جیهانیدا بووە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ئەمریکا و ئەورووپا توانای ڕوبەڕوبونەوە و ڕێگرییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەمەنییەکان نییە.
رۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی بە نوێنەرایەتی ئیسرائیل شەڕ دەکەن و هەوڵ دەدەن لەم کێشە و قەیرانانە ڕزگاری بکەن و شەڕی یەمەن لە ئێستادا بووەتە گەورەترین بەرەی شەڕی ناوچەکە./.