بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد هیندی ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی دەوحە تایبەت بە ئاگربەستی غەززە هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئیدارەی دانوستانەکانی دەکرد و شاندی دانوستانکار هیچ دەسەڵاتێکی نەبووە.
ئەو بەرپرسەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە بەردەوامی شەڕی غەززە یەکێک لە ئەولەویەتەکانی نتانیاهۆیە و ئازادکردنی دیلەکان بایەخێکی بۆ ئەو نییە.
هیندی ڕایگەیاند کە شاندی دانوستانکاری رژێمی زایۆنیستی تەنیا کات بە فیرۆ دەدات و بۆ وەڵامی پێویست داوای گەڕانەوەی بۆ تەل ئەبیب کردووە.
ڕاشیگەیاند کە حکومەتی ئەمریکا هیچ ئامرازێکی گوشاری لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی و ڕاگرتنی شەڕی غەززە لە لایەن نتانیاهۆوە نییە./.