بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی ئۆنلاینی ساڵانەی ناوەندی توێژینەوەکانی کەنداوی فارس لە زانکۆی کامبریج ی بەریتانیا ڕایگەیاند کە شەڕی غەززە جەخت لە سەر دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشەکانی نێوان فەڵەستینییەکان و ڕژێمی زایۆنیستی دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستین یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی ئێمەیە.
فەیسەڵ بن فەرحان وتی: کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کۆدەنگی لە سەر ئەوە هەیە کە ڕێگاچارەی جێگیربوونی ئاسایشی ناوچەکە، دامەزراندنی وڵاتی سەربەخۆی فەڵەستینە./.