بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ” پێشوازی لە گۆڕانکارییەکان ناکەین بەڵام بۆ پشتیوانی لە گەلی لوبنان لە کاتی پێویستدا هیچ دوودڵییەکمان نییە “.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەر دەسدرێژییەکی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری زیاتری ناوچەکە.
کەنعانی جەختیکردەوە کە خۆڕاگریی لوبنان بەهێزتر لە هەر کاتێکی دیکەیە و ئامادەی بەرگری لە ئاسایشی ئەم وڵاتە و خەڵکەکەیە.
هاوکات عەلی باقری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت ڕایگەیاندووە کە لوبنان دۆزەخی بێ گەڕانەوەی زایۆنیستەکان دەبێت.
هەروەها نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ئەوەیداوە کە هێرشی بەربڵاوی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان دەبێتە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕێکی گەورەی ناوچەیی./.