بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پیرۆزبایی خۆیی بۆ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هیوادارە ئەم هەڵبژاردنە ببێتە هۆکاری قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو لا لە سەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش./.