بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە هێرشە ڕۆکێتییەکەی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو، ئەفسەرێکی باڵای ڕژێمی زایۆنیستی کرایە ئامانج و کوژرا.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لەو هێرشەدا ئیتای گالیا تەمەن 38 ساڵە و جێگری فەرماندەی یەکەی 8679 لیوای زرێپۆشی یەدەک کوژراوە.
ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیستیدا فەرماندەیەکی باڵای حزبوڵڵای لوبنان بە ناوی ئەبو نیعمە شەهید کرا./.