بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەردەوام یەکێک لە هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران بووە و سەرەڕای سزا و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەمریکا، لە چەند ساڵی ڕابردوو وەک یەکێک لە سەرەکیترین هاوبەشە بازرگانییەکانی ئێران ماوەتەوە.
لە ساڵی 2020 ڕێژەی هەناردەی ئێران بۆ ئیمارات 4 ملیار و 567 ملیۆن دۆلار بووە بەڵام لە ساڵی 2023 ئەو ڕێژەیە گەیشتە 6 ملیار و 175 ملیۆن دۆلار.
پشکی ئێران لە هەناردە بۆ ئیمارات لە ساڵی 2020 بە ڕێژەی لە سەدا 13.10 بووە کە لە ساڵی 2023 گەیشتە لە سەدا 13.40 و تا ڕادەیەک بەرزبوونەوەی هەبووە.
بەم پێیەش هەناردەی ئێران بۆ ئیمارات لە سێ ساڵی ڕابردوودا یەک ملیار و 608 ملیۆن دۆلار زیاتر بووە.
ڕێژەی هەناردەی کاڵای نانەوتی ئێران لە ساڵی 2020 زیاتر لە 113 ملیۆن و 189 هەزار تەن بە بەهای 34 ملیار و 861 ملیۆن دۆلار بووە.
هەروەها ڕێژەی هاوردەی ئێران 33 ملیۆن و 730 هەزار تەن بە بەهای 38 ملیار و 890 ملیۆن دۆلار بووە.
لە ساڵی 2023 ڕێژەی هەناردەی کاڵای نانەوتی ئێران گەیشتە 138 ملیۆن و 376 هەزار تەن بە بەهای 50 ملیار و 120 ملیۆن دۆلار.
هەروەها ڕێژەی هاوردەی ئێران لە ساڵی 2023 لە ڕووی کێشەوە 39 ملیۆن و 556 هەزار تەن بە بەهای 66 ملیار و 883 ملیۆن دۆلار بووە./.