بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و تورکیا لە 5 مانگی سەرەتایی ساڵی ڕابردوو، 2 ملیار و 189 ملیۆن دۆلار بووە.
هەناەردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگی کانوونی دووەم تا ئایاری 2024 بە گەشەی لە سەدا 16 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، گەیشتووەتە یەک ملیار و 340 ملیۆن دۆلار.
تورکیا لە مانگی کانوونی دووەم تا ئایاری 2023 زیاتر لە یەک ملیار و 151 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردبوو. بەڵام هاوردەی تورکیا لە ئێران لە ماوەی 5 مانگی یەکەمی 2024 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 7 دابەزینی هەبووە و لە یەک ملیار و 38 ملیۆن دۆلاری ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە 960 ملیۆن دۆلار لە 5 مانگی سەرەتایی ئەمساڵ.
تورکیا لە پێنجەم مانگی ئەمساڵ 285 ملیۆن دۆلار کاڵای هەناردەی ئێران کردووە و 262 ملیۆن دۆلار کاڵاشی لەم وڵاتە هاوردە کردووە.
هەناردەی تورکیا بۆ ئێران لە مانگی ئایار لە سەدا 14 بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو گەشەی کردووە و هاوردەی ئەو وڵاتەش لە ئێران لە سەدا 20 گەشەی هەبووە./.